نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە

ئابوری
12:41 - 2024-10-19

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە کراوەو نرخی زێڕیش لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیدا ماوەتەوە .
نزیکەی مانگێکە بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەسەروو 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەوەش بەهایەکی بەرزە و جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ نرخی رەسمیی دۆلار کە 132 هەزار دینارە لە بانکی ناوەندنی.
هاوکات، لە بازاڕە جیهانییەکانی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 2 هەزار و 721 دۆلار و کیلۆیەکی کانزاکەش گەیشتوەتە 87 هەزار و 495 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، لە 1ی 1ی 2024وە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لە 1984 دۆلارەوە بۆ 2721 دۆلار بەرزبووەتەوە و بەو جۆرەش هە ئۆنسەیەک زیاتر لە ٧٠٠ دۆلار بەرزبوەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینووە، بە جۆرێک نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 21 گەیشتووەتە 598 هەزار دینار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP