به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی
هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان له نێوان ساماڵ و
نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی
پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، پله‌كانی گه‌رماش نزمــده‌بنه‌وه به نزیکەی 3 بۆ ٥ پله‌ی سیلیزی له
تۆماره‌كانی دوێنێ.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌كاته‌كانی
ئێواره‌دا بۆ په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت له هه‌ندێك شوێن، پله‌كانی گه‌رماش
به‌هه‌مانشێوه نزمده‌بنه‌وه به دەوروبەری 2 تاوەکو 4 پله‌ی سیلیزی له
تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراویش لەکەرکوک
٢٤ پلە دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران ١٥ پلە دەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP