لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 25 هەزار
پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت و لە یەکەم قۆناغدا و لەمەراسیمێکدا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و فەرمانبەران تیروپـشک بۆ زیاتر لە 6
هەزار و 500 فەرمانبەر کراوە .
لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: دوای
ئەوەی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی کراوەتەوە، دەستبەجێ
لیژنەیەکی باڵامان پێکهێنا بۆ ئەوەی فەرمانبەران سودمەند بن و بەخۆشحاڵییەوە لە
بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا جیاوازی لەنێوان کەسدا نەکراوە".
وتیشی "تیمەکانمان
لەم ماوەیەدا شەو و رۆژیان خستەسەر یەک بۆ ئەوەی رێکارەکان بەزوویـی ئەنجامبدرێن و
تاکە ئامانجیشمان سودمەندبونی فەرمانبەرانە لەم پرۆسەیە کە ماوەیەکی زۆرە
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگیراوە.
زەوییەکان لە ماستەرپلاندان و لە سێ شوێنی جیای
پارێزگای سلێمانیین، ڕووبەری هەر زەوییەک 200 مەتر دەبێت و سەرجەم رێکارەکان
گیراوەتە بەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP