رێكخراوێك: لە دەنگدانی تایبەتدا 19 پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە

کوردستان
13:41 - 2024-10-19

رێكخراوێكی تایبەت بە کاروباری پەیامنێران ئاشکرایکرد، لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 19 پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە .
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: دوێنی لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، بەگشتیی 19 پێشێلکارییان دژ بە رۆژنامەنوسان تۆمارکردووە .
بەگوێرەی بڵاوکراوەی رێكخراوەکە، لە چەند ناوچەیەکی کوردستان ڕێگریی لە میدیاکان کراوە بۆ ڕووماڵکردنی پرۆسەکە، کە کەناڵی گەلی کوردستانیش یەکێكــبـووە لەو میدیایانەی، کە لەناوچەی بـاعەردێ لەلایەن هێزی پارتییەوە پەلامار دراوە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP