ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٤ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر
بڕیاری دادگای ره‌سافه تێپه‌ڕ ده‌بێت كه بۆ ده‌ستگیركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
ده‌ریكردبوو، له‌به‌رامبه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی له رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر
و به‌رگریكردن له كه‌ركوك و خاكی پیرۆزی كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه كورده‌یه
كه له‌خه‌باتی شاخه‌وه له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمی به‌عس فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و له‌سێداره‌دانی
بۆ ده‌رچوو، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین جاری تر به‌هه‌مان شێوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن
و له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ كۆسره‌ت
ره‌سوڵ ده‌ركرد، كه‌وتن و ڕووخان، ئه‌و وه‌ك شاخ و كێوه سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان
هه‌ر به‌پێوه‌یه و، ناو و مێژووه جوان و پرشنگداره‌كه‌ی هه‌ر به‌گه‌شی ده‌مێنێته‌وه
و، بۆ ئه‌به‌د شێری كورد و كوردستانه .
دواجاریش هه‌موومان بینیمان له‌بڕ‌ی ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت
ره‌سوڵ ده‌ستگیربكه‌ن، له‌به‌غدا له‌كاتی دانانی سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عیراق
نێوچه‌وانیان ماچ كرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP