بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان یەکێتی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە

کوردستان
12:39 - 2024-10-21

مەکتەبی هەڵبژاردنی (ی.ن.ک) رایگەیاند، پاش جیاکردنەوەی 70%ـی دەنگەکان، ئەنجامەکان بۆ یەکێتی دڵخۆشکەرن و دەنگی یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بەگوێڕەی ئەو ئەنجامانەی تائێستا راگەیەندراون و یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوەو لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕێن و کۆیە و بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هێزی یەکەمە.

هاوکات لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی (ی.ن.ک) رایگەیاند، دەنگەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە و لە هەندێک شوێن بە ڕێژەی 110% زیادیکردووە.

وتیشی، بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی تائێستا بەردەستن یەکێکی زۆر زیادیکردووە و چاوەڕێی ئەنجامی رەسمی کۆمسیۆن بۆ سەرکەوتنی گەرورەتر دەکەن.

لەتیف نێروەیی راشیگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانی یەکێتی زۆر زیاددەکات و، ئەوەی ویستمان بەدەستمانـهێناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP