ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کوردستان
12:51 - 2024-10-21

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوبکاتەوە.
دوای ئەوەی رۆژی 18 و 20ـی 10ـی 2024، هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی و بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوبکرێتەوە، بەپێی زانیارییەکان کۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گەشتووەتە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن لە بەغدا، هەروەها راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لە بەغداوە دەبێت، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامی رەسمی لە هەولێر دەبێت.
دوای شەش ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP