کەشناسی: سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

کوردستان
16:49 - 2024-10-21

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت و پلەی گەرماش نزم ببێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، دوا نیوەڕۆش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک دەبێت بەجۆرێک لە گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی و لە کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP