هەشت ساڵ بەسەر دزەکردنى داعش بۆ ناو شارى کەرکوک تێپەڕدەبێت

کوردستان
16:53 - 2024-10-21

هەشت ساڵ بەسەر دزەکردنى داعش بۆ ناو شارى کەرکوک تێپەڕدەبێت, لە بەرەبەیانی رۆژی 21/10/2016 ژمارەیەك چەكداری داعش دزەیان كردە ناو شاری كەركوك و رووبەرووبونەوە لە نێوان هێزەئەمنییەکانى کەرکوک و چەکدارانى داعش ڕوویدا بەتایبەتی لەچەند ناوچەیەكی گەڕەكی حەی عەسكەری ‌و گەرەكی دۆمیز.

داعش بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانی لە كەركوك لە رێگەی 40 چەكدارەوە پەلاماری  کەرکوکیدا، لە رووداوەكاندا زیاتر لە 150 كەس بونەتە قوربانی.

لە شەڕو رووبەرووبونەوەكانی كەركوكدا 35 كەس شەهیدبون و 120 كەسی تریش برینداربوون.

چەكدارەكان لەناو چەند بینایەك خۆیان حەشار دابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ئەو بینایانەیانە درابوو, ئەو چەكدارانەی هێرشیان كردبوو شەش چەكداریان كوژراون‌ و چەند چەكدارێكیش خۆیان تەقاندەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP