لە کەرکوک حەوت هەزار موچەی ریعایە بڕا و پارەکانیشیان لێ وەردەگیرێتەوە

کوردستان
17:03 - 2024-10-21

بەڕێوەبەری بەشی پیاوانی چاودێری کۆمەڵایەتی کەرکوک رایگەیاند: مووچەی حەوت هەزار لە سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە کەرکوک بڕاوە کە موچەیان لە وەزارەتی پێشمەرگەش هەبووە.

بەڕێوەبەری بەشی پیاوانی چاودێری کۆمەڵایەتی کەرکوک وتیشی: دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان و بڕی موچەکانیان، لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە مووچانەی لەماوەی رابردوودا وەریان گرتووە.

سەبارەت بەژمارەی ئەو خێزانانەی لە کەرکوک موچەی ریعایە وەردەگرن، ئاشکرایکرد: لە کەرکوک 46 هەزار و 500 خێران موچەی ریعایە وەردەگرن و هاوکات 62 هەزار خێزانی دیکەش مامەڵەکانیان راییکراوە و چاوەڕێن وەزارەتی کار موچەکانیان بۆ سەرف بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP