شارەوانی کەرکوک تاسەى دەستکرد لەبەردەم خوێندنگەکان دادەنات

کوردستان
17:11 - 2024-10-21

شارەوانی کەرکوک تاسەی دەستکردی لە بەردەم ژمارەیەک لە خوێندنگەکانی شارەکە دانا.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک بەمەبەستی رێگرتن لە رووداوی هاتووچۆ و پاراستنی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان، تاسەی دەستکردی لەبەردەم ژمارەیەک لە خوێندنگەکانی شارەکە دانا. 

بەهۆی ئەم تاسانەوە خوێندکاران ئاسانتر و سەلامەتتر لە شەقامەکان دەپەڕنەوە، چونکە شۆفێران ناچار دەکات لەبەردەم خوێندنگەکاندا خێرایی ئۆتۆمبێلەکان کەم بکەنەوە. 

ئەم کارەى شارەوانی کەرکوک بەتایبەت ئەو خوێندنگایانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە، چونکە لەکاتی دەوامی خوێندکاراندا گرفتی هاتوچوو و مەترسی بۆسەر گیانی خوێندکاران درووست دەبوو. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP