کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان راگەیاند

کوردستان
22:40 - 2024-10-21

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی 99.63%ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە سەرکەوتوو وەسفکرد و ڕایگەیاند: ئەنجامی بەرایی 7 هەزار و 44 وێستگە ڕادەگەیێنێت و دەنگی 26 وێستگەش نەگەیشتووە.

وتیشی: ئەم ئەنجامانەی راگەیەندران، بەرایین و تانەیان لێنادرێت.

لەهەڵبژاردنی ئەمجارە دوو ملیۆن  و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەک دوو ملیۆن  و87 هەزار  و972 کەسیش بەشدارییان کردووەو بەگشتی ڕێژەی بەشداریکردن 72% بووە.

بەپێی ئەنجامەکان دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەر چوار بازنەکە بەم شێوەیەیە, لە سلێمانی دووسەدو 56هەزار 813 دەنگى بەدەستهێناوەو یەکەمی بازنەکەیە, لەهەولێر سەدو 10 هەزارو 353 دەنگى بەدەستهێناوەو دووەمی بازنەکەیە لە هەڵەبجە: 12هەزارو 530 دەنگى بەدەستهێناوەو یەکەمی بازنەکەیەو, لە دهۆکیش 28هەزارو 445 دەنگى بەدەستهێناوە, کە بەکۆی گشتی لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا 400 و هەشت هەزار و 141 دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە 26 سندوقی دەنگدان هێشتا دەنگەکانی جیا نەکراونەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە