به‌ فەرمانی قوباد تاڵەبانی 274 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانی سیاسی دابەشده‌كرێت

کوردستان
15:59 - 2024-10-15

لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی و لە رێوڕەسمێکدا بەتیروپشک، لە گەرمیان زەوی بەسەر ٢٧٤ زیندانی سیاسی شاڵاوی ئەنفال دابەشكرا.
 
لەو رێوڕەسمەدا کە بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، زەوییەکان دابەشکران کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی رزگارییەوە زەوییەکان دابینکراون.

ئەو زیندانیانەی زەوییەکانیان وەرگرتووە سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن کە خەمخۆرانە کێشەو ئاستەگەکانی بۆ چارەسەرکردوون، چونکە لە ساڵێ 2018ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام لەبەر هەندێک کێشە نەیانتوانیوە وەریبگرن بەوپێیەی کێشەی کارتی زانیارییان هەبووە و بە ناوچەی کێشەلەسەر حساب کراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە