پەیامێک لە هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغاوە..

کوردستان
23:26 - 2024-10-15

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی ..

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،
پێشمەرگە قارەمانەكان
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
خوشك و برایانمان لەبادینان
خەڵكی ستەمدیدەی بادینانی سەربڵند
مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی بەشخوراو
كاسبكاران و سەرجەم چین و توێژەكان

سڵاوێكی گەرمی شۆڕگێڕانەتان لێبێت

رۆژی ٢٠ی مانگ رۆژێكی مێژووییە و رۆژێكە بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و گێڕانەوەی مافی مافخوراوان،
دەرفەتێكە بۆ گێڕانەوەی ئازادی، هەنگاوێكە بۆ پاراستنی شكۆی بادینیانی سەربڵند، 

هیواخوازین هەمووان پێكەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەلیستی (129)ی (ی.ن.ك) و كاندیدەكانی بدەن، تاوەكو سبەی رۆژێك یەكێتییەكەی خۆتان نوێنەرایەتیان بكات لەپەرلەمان و مافەكانتان بەدەستبهێنێت.

ئێمە لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕوامان وایە بادینانی سەربڵند و رەنگین شایەنی خزمەتكردنە، نەوەك سزادان و فرۆشتن، كۆمەڵانی خەڵكی بەشەرەفی بادینان هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی قوربانیداندا بوون، بۆیە ئەركە كە خزمەت بكرێن و تەواوی خزمەتگوزرای و پێوێستییەكانیان بۆ دابین بكرێت.

دووبارە داواتان لێدەكەین رۆژی ٢٠ی ١٠  بچنە ناوەندەكانی دەنگدان و دەنگ بەلیستەكەی خۆتان لیستی ژمارە (129) و كاندیدەكانی بدەن.
بەرەو راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و گێڕانەوەی ماف و كۆتاییهێنان بەسیستمی داپڵۆسێنەری پۆلیسی و نادادپەروەری.

هەرشاد وسەربەرز وسەرکەوتووبن

ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بازنەی دهۆکی هەلبژاردن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP