وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

کوردستان
09:55 - 2024-10-16

دوای 20 رۆژ، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێنماییەکانی کۆمسیۆنی جێبەجێ کرد.

لەماوەی بانگەشەدا کە سەرەتای رۆژی 25ـی 9ـی 2024 دەستیپێکرد و تا سەعات 12ی دوێنێ شەو بەردەوام بوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بوو، هەروەها هیچ سەرپێچییەکی نەکردووە.

دوای کۆتاییهاتنی کاتی بانگەشە، بڕیارە رۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لە دەنگدانی تایبەتدا  215 هەزار و 960 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

دواتر  رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای شەش ساڵ بەڕێوەدەچێت. لە هەڵبژاردنی گشتیدا 2 ملیۆن و 683 هەزارو 618 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

واتە بەکۆی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت 2 ملیۆن و 899 هەزارو 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە چوار بازنەی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە دەتوانن بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە