ژمارەیەک کاندیدی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە یەکێتییەوە کرد

کوردستان
16:03 - 2024-10-15


ژمارەیەک کاندید و کادری هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد و رایانگەیاند: "لەناو یەکێتیدا درێژە بە کاری سیاسی دەدەین".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەیمەن ئەحمەد پیرە (ئەیمەن خەیلانی) کاندید پێشووی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کە ژمارە ١١ بوو لە بازنەی هەولێر، رایگەیاند: "بەپێویستمان زانی درێژەپێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلال بین، بۆیە لەناو یەکێیی نیشتمانیی کوردستاندا درێژە بە کاری سیاسی خۆمان دەدەین و ئەو پەیامەی کە سەرۆک بافڵ هەیەتی دەیگەیەنین".

ئەیمەن خەیلانی وتی:"بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆبەختانە و خۆبەخشانە کاردەکەین"

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، هەشت کاندیدی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی دهۆک و دوو کاندیدی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە بازنەکانی هەولێر و دهۆک پەیوەندییان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە