باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق: هانی پارتە سیاسییەکان دەدەین بەزووی حکومەت پێکبهێنن

کوردستان
22:44 - 2024-10-21

ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە پرۆسەی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە پرۆسەی دیموکراسی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هانی پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەدەین و پشتگیری لە ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات دەکەین بۆ ئەوەی حکومەت بەبێ دواکەوتن پێکبهێنن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێت رۆژی 18 و 20ـی ئەم مانگە، کارمەندانی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق چاودێری پرۆسەی دەنگدانیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کردو دەسخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە پرۆسەی دیموکراسی.

رۆمانۆسکی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێگا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات کە دامودەزگا دیموکراسییەکانی بەهێزتر بکات و مافەکانی مرۆڤ بەرەوپێش ببات و برەو بە گەشەپێدانی ئابووری بدات و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پتەو بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP