رفعەت عەبدوڵا:لەدڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیەتان لێدەكەم

کوردستان
17:27 - 2024-10-21

لێپرسراو و هەڤاڵانی بازنەكانی بانگەشە لەسنووری سلێمانی
بەبۆنەی سەركەوتنە گەورەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگشتی و بازنەی سلێمانی بەتایبەتی، لەدڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیەتان لێدەكەم و دەستخۆشیتان لێدەكەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.
هەڤاڵان لەم سەركەوتنە گەورەیەدا رۆڵ و كاریگەری ئێوە و تەواوی هەڤاڵانمان لەبازنەكانی هەڵبژاردندا دیارە و لەبەرچاوە.
سوپاسی دەنگدەرانی سلێمانی دەكەم كە جارێكی تر وەفاداریتان بۆ یەكێتییەكەی خۆتان دووپاتكردەوە كە ئەم سەركەوتن و سەروەرییە لەلاپەڕەكانی مێژووی یەكێتیدا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە و ئومێدەوارم لە داهاتووشدا بەنوێگەرییەوە ئۆرگانەكانمان رێكبخەینەوە بۆ بەهێزكردنەوەی زیاتری یەكێتی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكدا.
دووبارە پیرۆزە و سەركەوتووبن
سڵاو لە شەهیدانی یەكێتی
شەکاوەبێت ئاڵای سەوزی یەكێتی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP