چوارچێوەی هەماهەنگی: داوایەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات

عێراق
12:08 - 2024-10-22


چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات، رۆژی شەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی ئەنجومەن یەكلابكەنەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەك، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە نوسینگەی عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیرانی كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكەوە كردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی لە پشتیوانی سیاسی عێراق كردووەتەوە بۆ ئەو هەوڵانەی حكومەتی عێراق لەگەڵ لایەن و وڵاتان هەیەتی، ئەمەش لەپێناو راگرتنی جەنگ دژی هەردوو گەلی فەلەستیتن و لوبنان.
هەر لەو کۆبوونەوەکەیەدا ستایشی هەوڵەكانی حكومەتیش كراوە لەپای ئامادەكارییەكانی بۆ سەرژمێریی گشتی و سەپاندنی یاسا و گێڕانەوەی شكۆ بۆ دەوڵەت و دەستگیركردنی داواكراوان و رادەستكردنیان بە یاسا.
داوی کۆبوونەوەکەش چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەیاننامەكەیدا، داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونەوەیەك رێكبخەن بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن و دانانی سنورێك بۆ بەتاڵی ئەو پۆستە گرنگە بە درێژایی ماوەی رابردوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP