چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوەو جەختیکردەوە
ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە.
دوێنێ شەو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانییەتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەئامادەبوونی محەمەد شیاع
سودانی کۆبوونەوەو راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردەوەو
تیایدا هاتووە، نیگەرانن لە دۆخی سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچەی گرنگ
لەلایەن تیرۆرستانەوە، ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە کە لە
رووی جوگرافییەوە هاوسنوورن.
لە بەشێکی دیکەدا هاتووە، هەوڵەکانی حکومەت و ئەو
ئامادەباشییانەی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو گیراونەتەبەر،
بەرزدەنرخێنین، داوا لە هاوڵاتییانی عێراقیش دەکەین گرنگی بە شەڕی دەروونی ڕاگەیاندنەکان
نەدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP