فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنی ئەم ئێوارەیەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی سێ پرۆژە یاساکەی کورد و سوننە و شیعە دواخراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ خستنە دەنگدانییەوە دیاریی نەکراوە .
پێدەچێت ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە لە نێوان کورد و شیعە و سوننەدا مشتومڕیان لەسەرە، لەم خولەی یاسادانان یەکلایی نەکرێنەوە و بۆ خولی داهاتوو دوابخرێن .
سەباح شێح حەبیب ئەندامى فراکسیۆنی ی.ن.ک لە ئەنجومەنى نوێنەران بە کەناڵى کەرکوکى ڕاگەیاند: بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکان و تەواونەبوونى رێژەى یاسایی دانیشتنەکە دواخراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنی داهاتوو دیاری بکرێت .
یەکێک لەو سێ پێشنیازە یاسایانەی مشتومڕیان لەسەرە، یاسای هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە بۆ گەڕانەوەی موڵک و ماڵی کورد و تورکمانە و عەرەبی سوننە دژی دەوستنەوە، پرۆژە یاساکانی دیکەش بریتیین لە لێبوردنی گشتی زیندانیان و پەسەندکردنی یاسای باری کەسێتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP