سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەی ئەو نووسراوەی بڵابووەتەوە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت: لەمێژە تەوتینمان كردووە.
سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەروونكردنەوەیەكدا كە ئاراستەی رایگشتی كردووە دەڵێت: ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە زانکۆکەمان بە نووسراوی ژمارە (١١١٠١) لە (٣٠/١٠/٢٠٢٤)ەوە پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێکردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە جێبەجێکردوە.
لەبەشێكی تری نووسراوەكەشدا هاتووە: نوسراوی ژمارە (١٢١٤٣) لە (١٨/١١/٢٠٢٤) تەنها گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە لە ڕووی کارگێڕییەوە گشتاندنی پێکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP