ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانيی عێراق كۆبوه‌وه‌و ڕایگەیاند، ئەو گروپە چەكدارانەی لە سوریا هێرشیانكردووه‌ته‌سەر ناوچەكانی حەلەب ئه‌مریكا بە رێكخراوی تیرۆریستی ده‌یانناسێنێت.
نوسینگه‌ی راگەیاندنی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئه‌مڕۆ راگەیەندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" قاسم ئه‌عره‌جی پێشوازیی له ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا كرد‌و دوایین پێشهاته‌كان و دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد، به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی سوریا."
راشیگه‌یاندووه: "ئەو گروپە چەكدارانەی لە سوریا هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ناوچەكانی حەلەب، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانەوە بە رێكخراوی تیرۆریستی ناسێندراون".
باسی له‌وه‌شكردووه كه:"قاسم ئه‌عره‌جی له‌و دیداره‌دا هه‌ڵوێستی عێراقی لەبارەی ڕوداوەكانی سوریاوە راگەیاندووه‌و هێرشی ئه‌و گروپانەی رەتكردووەته‌وە"
سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له لوبنانش دەڵێت: " پێویسته رێز له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له لوبنان بگیرێت، چونكه شكستهێنانی رێكه‌وتنه‌كه لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداریی بۆسه‌ر لوبنان و ناوچه‌كه ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندووه: "ئه‌مریكا پشتیوانی لەو ئاژاوه‌گێڕییه ناكات كه له لایه‌ن گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه له سوریا ئەنجامدەدرێت، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ش كە روودەدەن هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسەر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP