نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنى نوێنەران کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە،
بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دادەنیشێت و کارنامەی دانیشتنەکەش پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە بریتییە لە میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق. بەبێ ئەوەی هۆکاری میوانداریکردنەکەی بخاتەڕوو.
هەر بەپێی کارنامەکە بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت بدرێت و گفتوگۆش لەسەر هەردوو پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی و هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP