ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری سودانی دەکات

عێراق
09:57 - 2024-12-04

ئەمڕۆ  ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سودانی كۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی  بڵاوكردەوە كە تەوەری یەكەمی بریتییە لە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
بەپێی كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران، جیا لە بانگهێشتكردنی سودانی، خوێندنەوە بۆچەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت، لەوانەش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسی بودجەی سێ ساڵ.
هاوكات ئەنجومەنەكە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەدات و هەروەها هەمواری یەكەمی پێشنیارە یاسای رەگەزنامەش دەنگی لەسەردەدرێت.
لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای فڕۆكەوانی مەدەنی دەكرێت و وابڕیارە كۆبوونەوەكە سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP