سەرچاوەکانی ئاوی عیراق: ٣٠ بەنداوی دیکە لە ناوچە جیاوازەکان درووست دەکەین

عێراق
15:28 - 2024-12-03


بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێرزەوی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، پلانیان بۆ درووستکردنی کۆمەڵێک بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بۆ گلدانەوەی ئاو و زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی هەیە.
مەیسەم عەلی خزر ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەت لە پلانیدا ٣٠ بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستبکات.
راشیگەیاند، بەشێکی بەنداوەکان دەکەونە ناوچە بیابیانییەکانەوە کە دابینکردنی ئاو تیایاندا قورسە و بە گلدانەوەی باراناو و لافاویش ئاوی ژێرزەوی زیاد دەکات.
ئەوەشیخستەڕوو، ئێستا عێراق یەدەگێکی باشی هەیە لە ئاوی ژێرزەوی، کە ئەگەر رووبەڕووی قەیرانی ئاو ببێتەوە بەئاسانی دەتوانێت پێداویستی ئاو پڕبکاتەوەو وتیشی، جگە لە ئاوی باران و عێراق خاوەنی دوو ڕووباری گەورەیەو، بەردەوام ئاوی ژێرزەوی پاراو دەکەنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP