کەشناسیی عیراق: سەرمایەکی ئەورووپی روو لە ناوچەکە دەکات

عێراق
13:10 - 2024-10-22


بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە هاتووە روو لە عێراق دەکات و پلەی گەرمی لە نێوان سێ بۆ حەوت پلەی دیکە دادەبەزێت.  
دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و دابەزینی پلەی گەرمییەی روو لە عێراق دەکات، ئەگەری بارانبارین لەناوچەکانی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەبێت.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە باسی لەوەکردووە، ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری راستەوخۆی شەپۆلەکەوە، بەهۆی ئەوەوە پلەی گەرمی بەشێوەیکی بەرچاو دادەبەزێت، بەڵام پلەی گەرمی ناوچەکانی باشوور کەمتر دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەورەبرووسکە و بارانبارین لەناوچەکانی باکوور ئەگەرێکی بەهێز دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات تا رادەی گەیشتنی بە 40 کیلۆمەتر لە هەر سەعاتێکدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP