له كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگ دۆزراوەتەوە،
مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ده‌سته‌ی گشتی بۆ شوێنه‌وار و ناوچه كه‌له‌پورییه‌كان
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له هه‌ڵكۆڵینه‌كاندا له كه‌ركوك شوێنێك ده‌ركه‌وتوه،
مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌ش کراوە، دۆزینەوەی
ئەم شوێنەوارە تێگه‌یشتن بۆ مێژووی ناوچه‌كه له‌ماوەی نێوان سه‌رده‌می نوێ و سه‌رده‌می
بابلی كۆن باشتر دەکات.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، پاشماوه‌ی یه‌كه‌كانی
بیناسازی و سازگە و كوره‌ی دروستكردنی گۆزه‌ن و نزیكه‌ی 100 پارچه‌ی شوێنه‌واری جۆراوجۆریش لە
شوێنەکە دۆزراونەتەوە، بەگشتی هەموو پارچە مێژوویەکان نزیکەی 150 پارچە دەبێت.
سوهێل تەمیمی بەڕێوەبەری دەستەکە گەیشتووەتە
شوێنی پارچە مێژووییەکان و تەئکیدی لە گرنگی دۆزینەوەکە کردووەتەوە و داواشی کرد
هەرچی زووە پارچە دۆزراوەکان رەوانەی شوێنی دیاریکراو بکرێت، تا لەپاڵ
پاراستنیاندا لێشیان بکۆڵرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP