كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سێ لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون كه كۆی گشتی 189 سكاڵایه و پۆلێن ده‌كرێت بۆ سێ جۆر.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "كۆمسیۆن هەستاوه به پێكهێنانی سێ لیژنه بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له هه‌ردوو رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون كه كۆی گشتی 189 سكاڵایه".
وتیشی: "سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌بن، ئه‌ندامانی لیژنه‌كانیش كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری یاسایی ده‌بن كه پسپۆڕ‌ن له‌بواری سكاڵادا".
PUKMEDIA ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه، لیژنه‌كان هه‌ڵده‌ستن به پۆلێنكردنی سكاڵاكان بۆ سێ جۆر كه بریتین له...
یه‌كه‌م – زه‌رد؛ له‌م حاڵه‌ته‌دا سكاڵاكه راسته‌وخۆ ره‌تده‌كرێته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه، یان مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نییه.
دووه – سه‌وز؛ له‌م حاڵه‌ته‌دا سكاڵاكه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نابێت، بریتییه له‌و پێشێلكارییه‌ی كه كارمه‌ندانی كۆمسیۆن یان نوێنه‌رانی حزبه سیاسییه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیانداوه، له‌م جۆره‌یاندا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئه‌وكه‌سه‌یه كه ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجامداوه.
سێهه‌م – سوور؛ ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و كۆمسیۆن گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و سكڵایانه ده‌دات، بڕ‌یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌رباره ده‌دات، به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان یان دوورخستنه‌وه یان هه‌ر بڕ‌یارێكی دیكه كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا.
له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 71 سكاڵا له‌لایه‌ن كیانه‌كان و چاودێرانه‌وه له‌باره‌ی پڕ‌ۆسه‌كه له كۆمسیۆن تۆماركراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له دهۆك 11 سكڵا و له هه‌ولێر 11 سكاڵا و له سلێمانی 25 سكاڵا و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 24 سكاڵا تۆماركراون.
هه‌روه‌ها له ده‌نگدانی گشتیدا، 118 سكاڵا تۆماركراون به‌جۆرێك؛ له هه‌ولێر 30، سلێمانی 61، دهۆك 26، هەڵەبجە 1 سكاڵا تۆماركراون، كه سه‌رجه‌م سكاڵاكان له‌لایه‌ن كۆمسیارانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
رۆژی 18 و 20ـی 10ـی 2024، ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، 2 ملیۆن و 899 هه‌زارو 578 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه، به‌شداری ده‌نگده‌ران 72٪ بووه، هه‌روه‌ها بۆ پڕ‌ۆسه‌كه 1431 بنكه و 7067 ناوه‌ند كرابوونه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP