پەیامی رفعەت عەبدوڵا بۆ خەڵکی بەوەفاو میهرەبانی شاری سلێمانی

کوردستان
17:22 - 2024-10-22

رەفعەت عەبدوڵا سەرپەرشتیاری بازنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسلێمانی پەیامێك بۆ خەڵکی بەوەفاو میهرەبانی شاری سلێمانی دەنێرێت

دەقی پەیامەكە:

پەیامی رفعەت عەبدوڵا 
بۆ خەڵکی بەوەفاو میهرەبانی شاری سلێمانی 

لەناخەوە پیرۆزبای گەرم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم  بەبۆنەی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستانەوە  پیرۆزبای تایبەتیم ئااراستەی دانیشتوانی هەمیشە ناخ سەوزی شاری سلێمانی خۆشویست دەکەم بۆئەو سەرکەوتنەگەورەیەو ئەومتمانە بەخشینەی کە جارێکی  تر بەخشیتانەووبە  ویەکێتیەکەی خۆتان  وسەرۆک بافڵ ، سەلماندتان کەهەمیشە ، ئێوەی خەڵکی شارەحەیاتەکە  لەگەڵ یەکێتیدا بێ یەک نابن ، بۆ یە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرگیز ئەومتمانەگەورەیە لەبیر ناکات  و ئەیپارێزێت ، خۆی بەخاوەندارێتی سلێمانی وهەمووشارەکانی تری کوردستان دەزانێت وخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئارام و پڕخزمەت  ئەرکی سەرەکی دەبێت لەکارمانەی داهاتوی  حوکمڕانی  دالەکوردستان  چونکە ئەم هەڵبژاردنە وەرچەرخانی گورە بەخۆیەوە دەبینێت لەداهاتودا یەکێتش داکۆکیکاری سەرسەخت دەبێت لەپێناو باشترین خزمەتکردن بۆکەمەڵانی خەڵک ، وەک هەمیشەش لەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال  بەردەوام دەبێت بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ لەم یەکێتیە نوێیەدا
 جێی خۆشیەتی داوای لێبوردنیش   لەخەڵکی ئەم شارە پڕوەفاو میهرابانەبکەم کەلەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گەر  کەم وکوریەکمان هەبوبێت یان بوبێتینە مایەی بێزاری بۆخەڵکە دڵگیرو کوردپەروەرەکەی  
بەڵێن بێت بەوەفاو ڕاستگۆبین لەئاست ئەومتمانەو خەمخۆری ودڵسۆزیەتاندا 
دوبارەپیرۆزە 

رفعەت عەبدوڵا
سەرپەرشتیاری بازنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسلێمانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP