تۆڵەى شەهیدانى قەرەداغ و شەهید محەمەد ژاڵەیی کرایەوە

کوردستان
17:56 - 2024-10-22

ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ھیدبوونی سێ كارمه‌نده‌كه‌ی له‌ (قه‌ره‌داغ و ناوشوان)ی راگه‌یاندو جه‌ختده‌كاته‌وه‌: "سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش، كه‌ ده‌ستیان ھه‌بوو له‌ شه‌ھیدكردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌ دوكان كوژران".

ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ ئۆپراسیۆنێكی ھێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆندا له‌ دوكان، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كوژران كه‌ ده‌ستیان ھه‌بوو له‌ شه‌ھیدبوونی سێ كارمه‌ندی ئاسایش له‌ قه‌ره‌داغ و ناوشوان".

رۆژی 9ی ئابی 2024، له‌ قه‌ره‌داغ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی قه‌ره‌داغ و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش روویدا و سه‌ره‌نجام دوو كارمه‌ندی ئاسایشی قه‌ره‌داغ كوژران.

رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه‌ش، له‌ ناوشوانی سنووری كه‌ركوك، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عیراق و داعش دروستبوو و به‌ھۆیه‌وه‌، كارمه‌ندێكی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆن به‌ ناوی " محه‌مه‌د ره‌شید ژاڵه‌یی" گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP