( ئیبراهیم بیڵمەز) پارێزەری عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لێدوانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچەلی سه‌رۆكی (مه‌هه‌په) به گرنگ ناوده‌بات و ده‌ڵێت:" ئەو شتێک دەڵێت کە پێویستە بوترێت."
پارێزەره‌كه‌ی ئۆجەلان باسی له‌وه‌شكرد كه: "ئەو گۆشەگیرییه‌ی كه به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا سه‌پێندراوه لە زیندانی گوانتانامۆش هاوشێوەی نەبووە"
داواشیكرد:" بە زووترین کات گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت."
ئیبراهیم بیڵمەز روونشیكرده‌وه:" كه "ماوەیەکی زۆرە ناتوانن بزانن تەندروستیی ئۆجەلان چۆنە، لە 2021ـەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئۆجەلاندا نەبووە، ماوەی 44 مانگە داوای بینینی ئۆجەلان دەکەن، به‌ڵام وەزارەتی داد ئه‌و داوایه‌یان رەتیدەکاتەوە."
بیڵمەز وتی:"بەر لە هەر هەنگاوێک پێویستە ئۆجەلان ببینین و رای وەربگرین، وە پێویستە تا زووە واز له کپکردنی دەنگی بهێندرێت."
وتیشی: "هەتا ئێستا وەڵامی ئەو نامەنەش نییە کە بۆ ئۆجەلان دەینێرین؛ لە کاتێکدا، رەتکردنەی بینینی هیچ پاساوێکی نییە."
هه‌ر له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی باخچه‌لی تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی رایگه‌یاند:"چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئه‌واندایە، ڕێگەی چارەسەری ڕاستەقینە ڕوونە، با گۆشەگیریی لەسەر ئۆجه‌لان لاببرێت، دوا بڕیار لای ئەوە"
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی نه‌ژادپه‌رستی تورکیا (مەهەپە) رایگەیاندبوو:" ده‌بێت ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و لەوێوە رایبگەیەنێت کە پەکەکەی هەڵوەشاندووەتەوە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP