كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر: رۆژنامەنووسان بەئازادیی و بێ ترس كاربكه‌ن

کوردستان
19:07 - 2024-10-22



ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر، ڕاگەیاندن و رۆژنامەگەریی پرۆفێشناڵ بەبەشیكی گرنگ لەهەر پڕۆسەیەكی دیموكراسی و لێپرسینەوەی بەرپرسان دەزانێت و رایدەگەیەنێت:  "ئەمریكا  پشتیوانیی لە هێنانەكایەی ژینگەیەك دەكات كە رۆژنامەنووسان بەئازادی و بێ ترس و كاری تێدا بكەن".

كونسوڵێ گشتی ئەمریكا لە نوێترین گفتوگۆیدا لەبارەی ژینگەو كاری میدیایی لەهەرێم و ئاڵنگارییەكانی بەردەمیان لەگەڵ ژمارەك رێكخراوی بواری داكۆكیكردن لە ئازادی راگەیاندن لە هەرێم كۆبووەتەوە.

كونسوڵخانەكە لەپەیجی رەسمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەو بارەیەوە دەڵێت: "كۆبوونەوەكەی كونسوڵ و ئەو رێكخراوانە بۆ گفتوگۆكردن بووە سەبارەت بە ژینگەی میدیایی لەهەرێمی كوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی دێنە ڕێی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان. "هەروەك" ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری پرۆفێشناڵ بەشی گرنگن لەهەر پڕۆسەیەكی دیموكراسی و لێپرسینەوەی بەرپرسان و هۆشیاركردنەوەی رای گشتی بۆ ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن پێیانەوە".

 كونسوڵخانەكە رایگەیاندووە: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە هێنانەكایەی ژینگەیەك دەكات كە هەموو ڕۆژنامەنووسان بتوانن ئازادانەو بێ ترس لەتۆقاندن یان جیاكاری و یانیش هەراسانكردن كاری تێدا بكەن، هەروەها پشتیوانی دەكات لە بەتەواوەتی جێبەجێكردنی هەردوو یاسای كاری رۆژنامەنوسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP