له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی، دادگای فیدراڵی سێ بڕگه‌و هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه‌یه‌كێكیان بریتییه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ره‌گه‌زنامه له‌دادگای كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دادگای فیدراڵی كه لهماڵپهڕهكهیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه بۆئهوهكراوه: "ئه‌مڕۆ 22-10-2024، دادگاكه له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی له دادگای كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرته‌وه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕگه‌ی چوار له مادده‌ی 13 هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، كه داواكانی ره‌گه‌زنامه له تایبه‌تمه‌ندیی دادگای دادوه‌ری كارگێڕییه و له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگایه‌دا نامێنێت، هاوكات بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی 16 له یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان به ناده‌ستوری ناساند و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، كه تایبه‌ته به‌وه‌ی دادگه‌ی دادوه‌ری كارگێڕی تایبه‌تمه‌ند نییه به تاوتوێكردنی ئه‌و تانانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به بڕیاره كارگێڕییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاته‌كان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
هه‌ربه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بهنادهستوریی یاسای ژماره 17ی ساڵی 2022 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان، كه‌له ساڵی 2022ه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكرابوو".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP