ڕێبوار تەها، بەشداری لەکۆبوونەوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات .
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەشداریی لەکۆبوونەوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی چنگی تیرۆریستان کرد .
لەکۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایەوە، بە ئاراستەی گرنگیدان بەژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو ناوچانەی زەرەرمەندی کردەوە تیرۆریستییەکانن .
ههروهك جەخت لەخێراکردنی پلەبەندیی و تۆمارکردنی پرۆژەکان و هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاو ناوچە سوودمەندەکان بەو سندووقەو پابەندبوون بەپلانێکی یەکگرتوو کرایەوە کە پرۆژەکان تەنها لەلایەن پارێزگارەوە پەسەندکرابێت، بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی کارگێڕی و تەکنیکی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP