حزبی سۆسیالیستی یەمەن بۆ یەکێتی: سەرکەوتنتان لەم هەڵبژاردنەدا متمانەی کوردە بەئێوە

کوردستان
14:21 - 2024-10-23

د. عەبدولرەحمان عومەر ئەلسەقەف سکرتیری حزبی سۆسیالیستی یەمەن پیرۆزبایی لە یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتن و بەدەستهینانی دەنگی بەرچاو لە هەڵبژاردنەکەی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دەڵێت: "ئەم سەرکەوتنە بەڵگەیە لەسەر متمانەی گەلی کورد بە تواناکانی حزبەکەتان بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و گەیشتن بە سەقامگیری و پێشکەوتن".
راشیدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری زیاتر کە بەشدارن لە پێشکەوتن و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی عێراق".
حزبی سۆسیالیستی یەمەن لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ یەکێتی جەخت لە پەیوەندیی مێژوویی نێوانیان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: خوازیارین پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان هەردوو حزبدا پتەوتر بکەین کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو گەلی کوردی و یەمەنی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP