ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای زیادکردنی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کۆریای باکور دهكات، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پیۆنگ یانگ هێزی سەربازی دەنێرێت بۆ شەڕکردن شانبەشانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگهیاند، "ئەگەر کۆریای باکور بتوانێت دەستوەردان لە شەڕی ئەوروپا بکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە فشار لەسەر ئەم ڕژێمە بەس نییە".
ئاماژهی بهوهشكرد، ڕوونە کە پیۆنگ یانگ هاوشێوەی مۆسکۆ گرنگی بە مرۆڤەکان نادات و ڕێز لە ژیانی مرۆڤ ناگرێت، هۆشداریشیدا کە "دەبێت ئەم فراوانبونەی شەڕی ڕوسیا ڕابگیرێت".
چەند ڕۆژێکە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ناردنی هێزەکانی کۆریای باکور بۆ شەڕکردن شانبەشانی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا بڵاوبونەتەوە، لەنێویاندا ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری کۆریای باشور.
زلێنسکی باسی لهوهشكردووە، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا زانیارییان هەیە سەبارەت بە مەشقپێکردنی دوو یەکەی سوپای کۆریای باکور کە هەریەکەیان نزیکەی شەش هەزار کارمەندی تێدایە.
مۆسکۆ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی دایەوە، بەڵام لەگەڵ پێشڕەویکردنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.
ڕوسیا و کۆریای باکور لە مانگی حوزەیرانی ڕابردودا ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوکاری ستراتیژییان ئیمزا کرد، کە هاوکات ئاڵوگۆڕی هاوکاری لەخۆدەگرێت لە ئەگەری هێرشکردنە سەر هەریەکێکیان لەلایەن وڵاتێکی دیکەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP