هێرشكرایه‌سه‌ر کۆمپانیای هاوبەشی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا لە ئەنكەرە و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا ئاشكرایكرد كه:" ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز لە ناوچەی کازانی ئەنكەرە له بنكه‌ی كۆمپانیای پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانیی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (توساش) له ئه‌نكه‌ره روویداوه‌و دواتر ده‌ستڕێژیی گولـله له‌ناوچه‌كه بیستراوه."
هاوكات وه‌زیری ناوخۆی توركیا، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆرستیی ناو برد‌و وتی:" له هێرشه‌كه‌دا كوژراو و بریندار هه‌ن"
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانییش، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا روبه‌ڕووبونه‌وه‌و پێكدادانی چه‌كداریی روویداوه‌و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانه‌ش كه میدیای توركیا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا(توشاس) ناوەندێکی پیشه‌سازیی تەکنەلۆژی و فڕۆکەوانییه لە بوارەکانی دیزاین، پەرەپێدان، بەرهەمهێنان، تەواوکردن، نوێکردنەوە و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتنی پلاتفۆرمە ئاسمانییەکان لە تورکیا کار دەکات.
ئه‌و کۆمپانیایە پارچەی فڕۆکەی ئێرپاس A380 کە گەورەترین فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جیهانه و فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی Airbus A400M بەرهەم دەهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP