وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای هێرشەكانی توركیا
بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هێرشی توند دەكاتە سەر تورکیا و نەتەوە یەكگرتوەكان.
ئیسرائیل كاتز دەشڵێت: ئەردۆغان خەریکی کوشتار و
لەناوبردنی کوردانە و جیهانیش هەروا بێدەنگە، دیکتاتۆرەکە لە ئەنقەرەوە خەریکی
بۆمبارانکردنی خەڵکی مەدەنیی بێگوناهی کوردە لە باکوری سوریا و سکرتێری گشتیی
نەتەوە یەکگرتوەکانیش، ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس نقەی لێوەنایەت".
وەزیرەکەی ئیسرائیل پرسیاری ئەوەشی کردوە،
"کوانێ بانگەوازتان بۆ ئاگربەست و کۆبونەوەی خێرا و پێویستی ئەنجومەنی
ئاسایش؟ کوانێ خەمخواردنتان لە مافەکانی کورد و شکاتکردن لە ئەردۆغان لەبەردەم
داداگای تاوانی نێودەوڵەتیی لە لاهای؟".
باسی لەوەشكردوە، "کاتێک ئیسرائیل دژی
ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان بەرگریی لەخۆی دەکات گۆتێرێس بەردەوام هێرشدەکاتە سەر
ئیسرائیل، بەڵام کاتێک هاوڕێ دژە-جوەکەی کە مەبەستی لە (ئەردۆغانە) خەریکی
ئەنجامدانی تاوانی جەنگییە، لەناکاو ون دەبێت، لوتکەی دوڕویی و ڕیاکاریی دەنوێنێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP