مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت

ئابوری
14:06 - 2024-10-26



چاوەڕواندەكرێت لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم ئەم هەفتەیە رەوانەی بەغدا بكرێت، بە وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كش ئەگەری هەیە دابەشكردنی مووچە بكەوێتە مانگی یانزەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووه‌: "لیستی مووچەی مانگی 10 تا ئێستا ئاماده‌نه‌كراوه‌، لە ئەگەری ئاماده‌كردن و تەواوبونیدا، سەرەتای ئەم هەفتەیە رەوانەی بەغدا ده‌كرێت."

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌:" لە دوای ناردنی لیستی مووچەو تەواوبوونی وردبینی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكەوێتە  ناوەڕاستی مانگی 11."

 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" مووچەی مانگی 10 بەبێ لێبڕین دەبێت و بڕەكەی 997 ملیار دینار دەبێت، بەبێ هەژماری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەبێت، كە هاوتاكردنەكەیان بەشێوەی كاتی راگیراوە"

 ئه‌و سەرچاوەیە ده‌ڵێت:" بەدڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەكرێت و ئەگەر وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستەكە نەبێت ئەوا لەگەڵ كۆتایی هاتن بە پارەداركردنی مووچەی وەزارەتەكانی عیراق ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP