دەزگای شەهیدانی عیراق رایدەگەیەنێت تەنها دوو توێژ لە هەرێم یاسای نوێی شەهیدانی عیراق دەیانگرێتەوە.
عەبدولئیلا نائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاند: شەهیدانی پێشمەرگە ئەوانەی لە لە ناوچە جیناکۆکەکان یان دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان شەهیدبوون یاسای شەهیدانی عیراق دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پێشمەرگانەی لە سنووری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بەرگرییان کردووە و شەهیدبوون و ئەوانەی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ناویان تۆمارنەکراوە یاساکە دەیانگرێتەوە.
وتیشی: لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم هەماهەنگیمان کردووە بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسایی دامەزراوەی شەهیدانی عیراقی هەموارکردەوە، بەوپێیەش هەموو ئەو پێشمەرگانەی لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەهیدبوون بەرەسمی وەک شەهید لە دامەزراوەی شەهیدان ناسێندران و کەسوکارەکانیان هاوشێوەی تەواوی شەهیدانی عیراق هەموو ئیمتیازاتێک دەیانگرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP