حكومەتی عیراق بڕی 5 ملیار و 940 ملیۆن دینار وەك قەرەبووی ئاوارەكان بۆ نوسینگەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە كەركوك دەنێرێت، سەرۆكی نوسینگەكەش دەڵێت: "دەستیان بە دابەشكردنی قەرەبووەكە كردووە كە نزیكەی 500 خێزان لێی سودمەند دەبن".
كاكە رەش سدیق سەرۆكی نوسینگەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە كەركوك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "لە 10 رۆژی رابردوودا بڕی 400 چەكی پارەمان وەك قەرەبوو بۆ ئاوارەكان بۆ گەڕاوەتەوە، كە بڕی 4 ملیار دینار دەكات و لەدوای گەڕانەوەشی دەستمان كردووە بە دابەشكردنی چەكەكان بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی كەناویان گەڕاوەتەوە، كەبۆ هەر خێزانێك بڕی 10 ملیۆن دینارەو لەپارێزگای كەركوك وەریدەگرن".
"دوێنێش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە 97 چەكی دیكەی پارەمان بۆ خێزانە ئاوارە عەرەبە هاوردەكان گەڕاوەتەوە كە بڕی ملیارێك و 940 ملیۆن دینار دەكات، كە پێویستە ئەو خێزانانە بچن لەبەغدا چەكەكانیان وەربگرن كە بڕەكەی 20 ملیۆن دینارە"، كاكە رەش سدیق وای وت.
سەرۆكی نوسینگەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە كەركوك راشیگەیاند: "وەك نوسینگەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە كەركوك هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو خێزانانەی هەتا ئێستا قەرەبوو نەكراونەتەوە، قەرەبوویان پێبدرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP