دەسەڵاتی نێوخۆیی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای
كوردستان لە شاری حەسەكە لە
راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بۆردومانەكانی توركیا، 604 بیری ئاوی لەو شارەدا
لەكارخستووە بەهۆی بەئامانجگرتنی دامەزراوەكانی كارەبا و سووتەمەنیەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا دەسەڵاتی خۆجێی لە حەسەكە
رەخنەی گرتووە لە بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی كە هێزەكانی
توركیا ئەنجامیانداوە.
دەشڵێت، یەكێك لە ئەندامانی تیمی ئاگركوژێنەوە
لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە برینداربووە.
هەروەها رونیكردۆتەوە، بۆردومانەكە بووەتە هۆی
نەگەیشتنی سووتەمەنی بۆ ناوەندە خزمەتگوزارییەكان، ئەمە جگە لەوەی كە سوتەمەنی
بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوەو نانەواخانەكان و كۆگاكانی ئارد بۆردومانكران كە
كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری ناوچەكە كردوە، و بۆتە هۆی كۆچكردنی خەڵكی
ناوچەكە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP