لێپرسراوی بۆردی ڕاگه‌یاندنی یەکێتی سه‌ردانی دەزگای میدیایی كه‌ركوك دەکات

کوردستان
21:19 - 2024-11-02

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگه‌یاندنی ی،ن،ك سه‌ردانی دەزگای میدیایی كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگاکە و به‌ڕێوەبه‌ر و لێپرسراوانی به‌ش و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانی کەرکوک كۆبووه‌وه ‌.
لێپرسراوی بۆردی ڕاگه‌یاندن وێڕایی سوپاسكردنی ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ پای ماندووبونیان له‌ به‌ڕێكردنی ئه‌ركه‌كانیان، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ دەزگاکە دووپاتكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانیان تاوەکو بتوانن به‌ شێوه‌یەکی‌  باشتر كاره‌كان ڕایی بکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP