ستیڤن بێتنەر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت: "لەدوای هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، کاتی ئەوەیە حکومەتێک پێکبهێندرێت بۆ ئەم هەرێمە رێکارە گرنگەکانی بنیاتنانی دامەزراوەکانی بگرێتەبەر".
کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر لە وتەیەکیدا کە بەزمانی کوردی لەیادی 248 ساڵەی دامەزراندنی وڵاتەکەی پێشەشیکرد، وتی: "دامەزراندنی حکومەت و دامەزراوە دیموکراسی و دادوەرییەکان، ئازادی مسۆگەر دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمریکا چەندین ساڵە پشتیوانی بونیادنانی دامەزراوە دیموکراسییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات"، "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێین کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP