لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 150 ناوی وانەبێژ بۆ
وەزارەتی کاروباری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم دەنێردرێت و لەو
ژمارەیە تەنیا 60 کەسیان وانەبێژن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی
باوەڕپێکراوەوە بۆ کەناڵی کەرکوک نێردراوەن، زانکۆی پوڵیتەکنیکی هەولێر ١٥٠ ناوی
بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردوە تاوەکو گرێبەستی وانەبێژیان بۆ بکرێت، بەڵام
تەنیا 60 کەسیان وانەبێژی حەقیقین".
سەرچاوەکە ئاشکرایدەکات کە لەو ١٥٠ کەسە تەنها ٦٠ کەسیان بەڵگەنامەی رەسمییان هەیەو ٩٠
کەسەکەی دیکە وانەبێژییان نەکردووەو ولەسەر بنەمای حزبی ناویان وەکو گرێبەست
نووسراوە و تێکەڵی لیستی وانەبێژان کراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای
حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆکانی راسپاردووە کە فەرمانی زانکۆیی دەربکەن بۆ
ئەوەی هەزار و 992 مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دەستبەکاربن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP