وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له ده‌رچوانی زانكۆ و پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات، ناوی خۆیان له كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن، خوازیارانیش ده‌توانن له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا و له‌ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق- كۆلێژی سه‌ربازی- زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی خولی 115ی كۆلیژی سه‌ربازیی، هه‌ر كه‌سێك كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنی هه‌یه ده‌توانێت له‌رێگه‌ی لینكی فۆرمی تایبه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ داواكاری پێشكه‌ش بكات، كه له 16ی ئەم مانگەوە ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 21ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP