ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر ئەو سێ پڕۆژەیاسایە
كۆدەبێتەوە كە مشتومڕی لەنێوان كورد و شیعە و سوننە دروستكردووە، لەنێویشیاندا هەڵوەشاندنەوەی
بڕیارەكانی بەعس و گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان.
بڕیارە سەعات یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ،
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، دانیشتنی دواخراوی دوێنێی بۆ پەسەندکردنی چەند
پرۆژەیاسایەکی گرنگ رێکبخاتەوە.
لەوبارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەران رایگەیاند، پێشتر چەندینجار ڕێككەوتن كراوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكان،
بەڵام دواتر جێبەجێ نــەكراون.
لایەنە سونەكان ڕێگرن لەوەی پرۆژە یاساكەی كورد بڕگەی
دیكەی بۆ زیادبكرێت و دەڵێن، پرۆژە یاساكە چۆن لە حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە
دەبێت بەو شێوەیە جێبەجێ بكرێت كە بریتییە لە هەشت بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشووی
بەعس.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP