بەغداد دوای سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ئابوری
12:15 - 2024-11-18

نزیكەی سێ هەفتەیە، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوەو تـــا ئێستاش وادەی هاتنی موچەی مانگی 10 دیار نییە، بەپێی زانیارییەکانیش، ناردنی مووچە دەكەوێتە دوای پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانەوە.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووەو تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، بۆیە خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم، ژمێرەی كۆتایی بودجە دادەخرێت تـــا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، بۆیە ناردنی موچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروستــدەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP