هالاند چى دەخوات و چۆن ژەمەکانى رێکخستوە !

وەرزش
15:29 - 2024-11-18

هالاند چى دەخوات و چۆن ژەمەکانى رێکخستوە !

ئاکۆ بیبانى

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بە یەکێک لە دیاردە دیارەکانی تۆپی پێ دادەنرێت لە جیهاندا، ئەمەش نەک تەنها بەهۆی توانا سەرسوڕهێنەرەکانی لە تۆمارکردنی گۆڵدا، بەڵکو بەهۆی خۆراکە ناوازەکەیەوە.
 هالاند گرنگییەکی زۆر بە خواردنە تەندروستەکان دەدات لە خۆراکی خۆیدا، هاوڕێکانی لە یانەی مانچستەر سیتی وەسفی دەکەن کە وەک ورچێک خواردن دەخوات  ئەمەش ئاماژەیە بۆ (خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک).
ئەو سیستەمەی کە ئەستێرە نەرویجییەکە پەیڕەوی دەکات سەرنجڕاکێشە،
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی زە سەن لە ساڵی 2022 بڵاویکردۆتەوە، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی هالاند پەیوەندی بە خولی نایابی ئینگلیزییەوە کردووە، پشت بە ڕێجیمێک دەبەستێت کە ڕۆژانە 6 هەزار کالۆری تێدایە، کە ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەرە بە بەراورد بە ڕێجیمە تەقلیدییەکان بۆ وەرزشوانان.
لە دیارترین ئەو خۆراکانەی هالاند بە بەردەوامی دەیخوات، دڵی گۆشتی مانگا و جگەر، کە پێکهاتەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئاسن.
هەروەها شەربەتی تەندروست دەخوات کە لە کالی و سپێناخ دروستکراوە، جگە لە ژەمە خۆراکیەکانی وەک لازانیا و ئۆمێلێت گرنگییەکی زۆر بە پاکی ئاوەکە دەدات لە خواردنەوەکان و ئاوی فلتەرکراوی پێ باشترە.
هالاند تەنها سەلەمون لە بازاڕی ناوخۆییەوە ناکڕێت؛ بەڵکو پێداگری دەکات لەسەر هاوردەکردنی لە نەرویجەوە کە وڵاتی ڕەسەنی خۆیەتی، کە سەلەمونەکە لە باشترین چێشتخانەکانی ئەوێوە دەنێردرێت و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە چێشتلێنەرانی سەرەکی لەگەڵ سەلەمونەکەدان بۆ ئەوەی بە تایبەتی بۆی ئامادەی بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP